یەکەم چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیار لە ڕاستیدا چۆنە؟
زۆربەی ئەو کەسانەی ئارەزووی بەکارهێنانی ڕاستکەرەوەی نادیار دەکەن، پێش دیاریکردنی وادەی چاوپێکەوتن هەمان دوودڵییان هەیە: نازانن چاوەڕوانی چی بکەن و نایانەوێت هەست بەوە بکەن کە پەستانیان لێدەکرێت بۆ بڕیاردان پێش ئەوەی ئامادە بن. ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیار چاوپێکەوتنێکی بازرگانی و فرۆشتن نییە، بەڵکو هەڵسەنگاندنێکی کلینیکییە. دەرفەتێکە بۆ سەیرکردنی ددانەکانت لەگەڵ پزیشکی ددان، تێگەیشتن لە ئەگەرەکان، و بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا ئەم چارەسەرە بۆ تۆ گونجاوە یاخود نا. ئەم وتارە هەنگاو بە هەنگاو بەناو چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاری دەتبات، تا بە تەواوەی ئامادە بیت و بە وێنەیەکی ڕوون لە هەڵبژاردەکانت بچیتە دەرەوە.
لە ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیاردا چی ڕوودەدات؟
ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیار پشکنینێکی کلینیکی، سکانێکی دیجیتاڵیی دەم، و هاوشێوەکردنێکی سێ ڕەهەندی (3D) لەخۆدەگرێت کە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانت لە سەرەتاوە تا کۆتایی نیشان دەدات. لەگەڵ سیستەمەکانی وەک ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین (Sagalign)، تەواوی ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی لە هەمان چاوپێکەوتندا ڕوودەدات؛ بەبێ قاڵبگرتنی ددانەکان بە شێوازی کۆن یاخود چاوەڕوانکردنی تاقیگە. لە کۆتاییدا، دەزانیت ئایا تۆ چارەخوازێکی گونجاویت بۆ چارەسەری ڕاستکردنەوە بە قاڵبی نادیار یاخود نا، ئەنجامەکانت دەکرێت چۆن بن، چارەسەرەکە چەند کات دەخایەنێت، و تێچووەکەی چەند دەبێت، و لە هەمووی گرنگتر، ناچار ناکرێیت لە هەمان ڕۆژدا بڕیاری کۆتایی بدەیت.
لەم وتارەدا:
· پزیشکی ددان پێش هەر شتێک پشکنین بۆ چی دەکات
· سکانی دیجیتاڵی چییە و پرۆسەکە چۆن دەبێت
· بینینی ئەنجامی کۆتایی ددانەکانت لە ڕێگەی هاوشێوەسازی سێ ڕەهەندی، پێش دەستپێکردنی چارەسەرەکەت
· تێگەیشتن لە پلانی چارەسەر
· چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاریی ساگالاین لە عێراق هەنگاو بە هەنگاو چۆنە
· ئەو پرسیارانەی پێویستە لە کاتی ڕاوێژکارییەکەتدا بیپرسیت
· دوای ڕاوێژکارییەکە چی ڕوودەدات
· پرسیارە باوەکان
پزیشکی ددان سەرەتا پێش هەموو شتێک پشکنین بۆ چی دەکات
پێش ئەنجامدانی هەر سکانێک، پزیشکی ددان پشکنینێکی کلینیکی بۆ ددانەکان و پووکت دەکات. چارەسەری ڕاستکەرەوەی نادیار، وەک سیستەمەکانی ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین، تەنها لەسەر بنەمایەکی تەندروست دەتوانێت دەست پێبکات. کلۆریی ددانی چالاک، نەخۆشیی پووک، یان داخورانی ئێسکی چارەسەرنەکراو پێویستە پێش دەستپێکردنی پرۆسەکە چارسەر بكرێن. پزیشکی ددان پشکنین بۆ هەموو ددانەکان، تەندروستیی پووک، شەویلگەکان و جۆری گەستن دەکات. و هەروەها پشکنین بۆ ئەو ددانانە دەکات کە پێشتر کیف یان ڤینیریان بۆ کراوە و ئایا پێویستە لە پلانەکەدا ڕەچاو بکرێن یان نا. ئەگەر هەموو شتێک باش و گونجاو بوو، دەچینە قۆناغی دواتر؛ سکانی دیجیتاڵی ددانەکان.
سکانی دیجیتاڵی چییە و چ هەستێک دەبەخشێت
لەبری ئەوەی بە شێوازی کۆن هەویر بەکار بهێنرێت بۆ گرتنی قاڵبی ددانەکانت، پزیشکی ددان ئامێرێکی بچووک (سکانەر) بەکاردێنێت کە لە ڕاستەوخۆ لە هەمان کاتدا مۆدێلێکی دیجیتاڵیی سێ ڕەهەندیی (3D) ورد بۆ ددانەکانت دروست دەکات. سیستەمەکانی ڕاستکەرەوەی نادیار، وەک ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین، بە تەواوی پەیڕەوی ئەم شێوازە قاڵبگردتنە دەکەن، و ئەم سکانە بناغەی پرۆسەکانی دواترە وەک هاوشێوەکردنی چارەسەرەکە، دیزاینی ڕاستکەرەوەکان، و لە کۆتاییشدا ڕاگرەکە (Retainer) دەکات. سکانەکە دوو تا پێنج خولەک دەخایەنێت، ئاسوودەیە، و هیچ پێویستی بە پەستانخستنەسەر ددانەکان یان چاوەڕوانکردن بۆ ڕەقبوونی ماددەکان نییە. مۆدێلەکە لە کاتی گرتنیدا لەسەر شاشەیەک دەردەکەوێت، بۆیە دەتوانیت ڕاستەوخۆ پرۆسەکە ببینیت.
بینینی ئەنجامەکانت پێش دەستپێکردنی چارەسەرەکە
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیار، بینینی ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانتە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر هیچ شتێک بدەیت. بە بەکارهێنانی پلاندانانی سێ ڕەهەندی (3D)، پزیشکی ددان هاوشێوەسازییەکی دیجیتاڵی دروست دەکات کە جووڵەی هەر ددانێک لە شوێنی ئێستایەوە تا ئەنجامی کۆتایی پلان بۆ دانراو، هەنگاو بە هەنگاو نیشان دەدات. لەگەڵ سیستەمە دیجیتاڵییەکانی وەک ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین (Sagalign)، ئەم هاوشێوەکردنە لە زانیارییەکانی سکانەکەتەوە بەرهەمدێت و لە هەمان چاوپێکەوتندا لەگەڵتدا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. دەتوانیت لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ هاوشێوەسازییەکە ئەم پرسیارانە بکەیت: ئایا ئەم بۆشاییە زیاتر دادخرێت، ئایا ئەم ددانە زیاتر دەجووڵێت؟، و پزیشکی ددانیش دەتوانێت دەستکاریی هاوشێوەکردنەکە بکات و لە هەمان شوێندا ئەنجامە دەستکاریکراوەکەت نیشان بدات.
تێگەیشتن لە پلانی چارەسەر
کاتێک هاوشێوەسازییەکە کۆتایی هات، پزیشکی ددان باسی وردەکارییە کردارەکییەکانی پلانەکەت بۆ دەکات:
- ژمارەی ڕاستکەرەوەکان و ماوەی گۆڕینی قاڵبەکان: چەند ڕاستکەرەوەت پێویستە و پێویستە چەند هەفتە جارێک بچیتە سەر قاڵبی ڕاستکەرەوەی دواتر.
- پێویستی بە بەستەرەکان (ئەتاچمێنت): ئایا بەستەرەکان پێویستن و لەسەر کام ددان دادەنرێن.
- خەمڵاندنی ماوەی تەواوی چارەسەرەکە
- ماوەی چاوپێکەوتنەکانی پشکنینی بەردەوام
- تێچووی چارەسەرەکە و ئەوەی لەخۆی دەگرێت
- قۆناغی جێگیرکەر (ڕیتێنەر): ئەوەی قۆناغی ڕاگر لەخۆی دەگرێت دوای کۆتایی هاتنی چارەسەرەکە
ڕاوێژکارییەکی باش هیچ پرسیارێک بە بێوەڵام ناھێڵێتەوە. پێویستە پێش ئەوەی بڕیاری هیچ شتێک بدەیت، بە زانیاری تەواوی ئەوەی چارەسەرەکەت چی لەخۆ دەگرێت و پێویستە چاوەڕوانی چی بیت، شوێنەکە جێبهێڵیت.
یەکەم چاوپێکەوتنی ڕاوێژکاریی ساگالاین لە عێراق چۆنە: هەنگاو بە هەنگاو
بۆ چارەخوازانی عێراق، ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین (Sagalign) بە هەمان دەستکەوتی دیجیتاڵیی نێودەوڵەتی پەرەپێدراو بەڕێوەدەچێت، کە بە شێوەیەکی ناوخۆیی لەلایەن پزیشکانی ددانی ڕێگەپێدراوی ساگالاین پێشکەش دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای شەرع بۆ چارەسەرەکانی ددان پشتیوانی دەکرێت.
هەنگاوی ١: پشکنینی کلینیکی
پزیشکی ددانی پەسەندکراوی ساگالاین پشکنین بۆ ددانەکان، پووک، شەویلگەکان و گەستنت دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی شیاوبوونت بۆ چارەسەرەکە و دەستنیشانکردنی هەر کێشەیەکی تەندروستیی ددان کە پێویست بکات پێشتر چارەسەر بكرێت. هەمان پێوەری کلینیکی لە هەموو کلینیکە پەسەندکراوەکان لە سەرانسەری عێراقدا پەیڕەو دەکرێت.
هەنگاوی ٢: سکانی دیجیتاڵیی دەم و ددان
پزیشکی ددان لە ماوەی دوو تا پێنج خولەکدا سکانی ددانەکانی سەرەوە و خوارەوەت دەکات، و مۆدێلێکی دیجیتاڵیی سێ ڕەهەندیی (3D) ورد بەبێ هیچ ماددەیەکی قاڵبگرتنی فیزیکی دروست دەکات. ئەم مۆدێلە بنەمای تەواوی پلانی چارەسەری ساگالاینە.
هەنگاوی ٣: هاوشێوەسازیی دیجیتاڵی چارەسەری ساگالاین
با بەکارهێنانی زانیارییەکانی سکانەکەت، پزیشکی ددان هاوشێوەسازییەکی سێ ڕەهەندی چارەسەرەکەت بە ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین بەرهەم دەهێنێت، کە مۆدێلێکی دیجیتاڵیی قۆناغ بە قۆناغی جووڵەی ددانەکانتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی. تۆ لە هەمان چاوپێکەوتندا لەسەر شاشەکە پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت و دەتوانیت پێش بڕیاردان لەسەر هیچ شتێک، دەربارەی هەر ددانێک یاخود جووڵەیەکی دیاریكراو بپرسیت.
هەنگاوی ٤: پێداچوونەوەی پلانی چارەسەر
پزیشکی ددان ڕوونکردنەوەت لەسەر تەواوی پلانەکە پێدەدات — ژمارەی ڕاستکەرەوەکان، ماوەی چارەسەرەکە، بەستەرەکان (ئەتاچمێنت)، خشتەی پشکنینەکان، و تێچوو. چونکە کۆمپانیای ئەلشەراع بۆ چارەسەرەکانی ددان پشتیوانیی هەموو پزیشکانی پەسەندکراو لە عێراقدا دەکات بە هەمان ئامرازی دیجیتاڵی و ڕاهێنانی کلینیکی، کوالێتیی ئەم پلانە جێگیرە بەبێ گوێدانە ئەوەی سەردانی کام کلینیک دەکەیت.
هەنگاوی ٥: بڕیاری تۆ، بەبێ هیچ فشارێک
بڕیارەکە بە تەواوی هی تۆیە. ئەگەر ئامادەیت بۆ دەستپێکردن، پلانە پەسەندکراوەکە دەنێردرێت بۆ تاقیگە و ڕاستکەرەوەکانت دەکەونە قۆناغی دروستکردنەوە. ئەگەر پێویستت بە کاتی زیاترە، سکان و هاوشێوەسازییەکەت پاشەکەوت دەکرێن، و هەر کات هەستت کرد گەشتوویتەتە ئەنجامی کۆتایی، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بەبێ پێویستبوون بە سکانێکی نوێ.
هەنگاوی ٦: پشتیوانیی بەردەوامی ناوخۆیی
تەواوی چارەسەرەکەت بە شێوەیەکی ناوخۆیی بەڕێوەدەبرێت. پزیشکەکەت لە هەر سەردانێکی پشکنیندا چاودێریی بەرەوپێشچوونەکان دەکات، مامەڵە لەگەڵ هەر دەستکارییەکدا دەکات، و لە سەرەتای یەکەم سکانەوە تا کۆتا جێگیرکەر (Retainer) بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت ئامادەیە.
ئەو پرسیارانەی پێویستە بیکەیت لە کاتی چاوپێکەوتنی ڕاوێژکارییەکەتدا
· ئایا من نەخۆشێکی گونجاوم، و ئایا هیچ ڕێگرییەک لە حاڵەتەکەمدا هەیە؟
· هاوشێوەسازییەکە تا چەند بە وردی ڕەنگدانەوەی ئەنجامی ڕاستەقینەی چارەسەرەکەم دەبێت؟
· ئایا پێویستم بە بەستەرەکان (ئەتاچمێنت) دەبێت، و ئەگەر بەڵێ، لەسەر کام ددان؟
· ماوەی خەمڵێندراوی چارەسەر بۆ حاڵەتەکەی من چەندە؟
· چۆن مامەڵە لەگەڵ چاکسازی و دەستکارییەکاندا (Refinements) دەکرێت ئەگەر ددانەکانم بەپێی پلانەکە نەجووڵان؟
· قۆناغی جێگیرکەر (ڕیتێنەر) چی لەخۆدەگرێت و بۆ چەند کات دەبێت؟
· تێچووی کۆتایی چی لەخۆ دەگرێت، و ئایا پلانی قست بەردەستە؟
دوای ڕاوێژکارییەکە چی ڕوودەدات
ئەگەر بڕیارت دا بەردەوام بیت
پلانە پەسەندکراوەکەی ساگالاین (Sagalign) ڕەوانەی تاقیگە دەکرێت. پاشان ڕاستکەرەوەکان بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دروست دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ کلینیکەکەت. لە چاوپێکەوتنی دواتردا، پزیشکەکەت یەکەم سێتی قاڵبی ڕاستکەرەوە نادیارەکەت، و زانیاریت لەسەر شێوازی بەکارهێنانەکەی پێدەدات.
ئەگەر کاتی زیاترت ویست
هیچ پابەندبوونێک نییە بۆ بڕیاردان لە هەمان ڕۆژدا. سکان و هاوشێوەکردنەکەت پاشەکەوت دەکرێن، و هەر کات ئامادە بوویت، پرۆسەکە لەو شوێنەی کە لێی وەستابوو دەستپێدەکاتەوە، زۆر جار بێ پێویستبوون بە سکانێکی نوێ.
ئەگەر حاڵەتەکەت بۆ چارەسەری ڕاستکردنەوەی نادیار گونجاو نەبوو
پزیشکی ددان هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە و هەنگاوە گونجاوەکانی دواتر دیاری دەکات. زانینی هەڵبژاردەکانت زانیاریی کلینیکیی بەسوودە، نەک ئەنجامێکی بێئومێدکەر.
ڕاوێژکاریی دیجیتاڵیی ڕاستکەرەوەی نادیار بەراورد بە ڕاوێژکاریی تەلی ڕاستکردنەوەی ددان
|
قۆناغ |
ڕاوێژکاری تەلی ڕاستکردنەوەی ددان |
ڕاوێژکاریی ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین |
|
ماوە |
٣٠ تا ٦٠ خولەک |
هیچ کاتێکی تاقیگەی پێویست نییە، سکانەکە ڕاستەوخۆیە |
|
ڕێگەی قاڵبگرتن |
قاڵبگرتن بە شێوازی کۆن |
سکانی دیجیتاڵیی دەم و ددان |
|
پێشاندانی ئەنجامی چارەسەر |
لە کاتی ڕاوێژکارییەکەدا بەردەست نییە |
هاوشێوەسازیی دیجیتاڵی سێ ڕەهەندی (3D) لە هەمان سەردان دەستبەجێ نیشان دەدرێت |
|
هەڵسەنگاندنی شیاوبوون |
تەنها پشکنینی بینراو |
سکانی دیجیتاڵی + هەڵسەنگاندنی کلینیکی |
|
هەنگاوەکانی دواتر |
چاوەڕوانکردنی مۆدێلەکانی تاقیگە |
پلان پەسەند دەکرێت و ڕاستکەرەوەکان لە هەمان ڕۆژدا داوا دەکرێن |
|
پابەندبوونی نەخۆش |
بڕیاردان بەبێ پێشبینیکردنی ئەنجامەکە |
بڕیاردان دوای بینینی هاوشێوەکردنە دیجیتاڵییەکە |
پرسیارە باوەکان
ئایا پێویستە پێش ڕاوێژکارییەکەم هیچ شتێک ئامادە بکەم؟
هیچ ئامادەکارییەکی تایبەت پێویست نییە. شۆردنی ددانەکان پێش چاوپێکەوتنەکەت هەنگاوێکی بەسوودە، بەڵام پزیشکی ددان دەتوانێت تەنها پشت بە سکانە دیجیتاڵییەکە ببەستێت. هێنانی هەر تۆمارێکی پێشتری ددان یان تیشک (X-ray) دەکرێت بەسوود بێت، بەڵام مەرج نییە.
ڕاوێژکارییەکە چەند کات دەخایەنێت؟
زۆربەی ڕاوێژکارییەکان لە نێوان ٣٠ تا ٦٠ خولەک دەخایەنن، کە پشکنین، سکان، پێداچوونەوەی هاوشێوەسازیی و وتووێژ لەسەر پلانەکە لەخۆدەگرێت. حاڵەتە ئاڵۆزەکان یان ئەو نەخۆشانەی پرسیاری زۆریان هەیە دەکرێت کەمێک زیاتر بخایەنن.
ئایا ڕاوێژکارییەکە بەخۆڕایی و بێبەرامبەرە؟
ئەمە لە کلینیکێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت. هەندێک لە پزیشکانی ددانی پەسەندکراوی ساگالاین (Sagalign) لە عێراق ڕاوێژکاریی سەرەتایی بەخۆڕایی پێشکەش دەکەن؛ هەندێکی تر بڕێک پارەی چاوپێکەوتن وەردەگرن کە بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر بەردەوام بیت و پرۆسەی چارەسەرەکە پەسەند بکەیت، لەسەر تێچووی گشتیی چارەسەرەکە دادەشکێندرێت.
ئایا دەتوانم دوای ڕاوێژکارییەکەم بۆچوونی پزیشکێکی تر (بۆچوونی دووەم) وەربگرم؟
بەڵێ. سکانی دیجیتاڵی و هاوشێوەکردنی ساگالاین بەشێکن لە تۆماری کلینیکیی تۆ، و مافی ئەوەت هەیە پێش بڕیاردان ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکێکی ددانی پەسەندکراوی دووەمدا بکەیت. بۆچوونی دووەم بەتایبەتی بۆ حاڵەتە ئاڵۆزەکان بەسوودە.
چی ڕوودەدات ئەگەر لە کاتی ڕاوێژکارییەکەدا ئامادە نەبووم بۆ بڕیاردان؟
ئەمە بە تەواوی ئاساییە؛ هیچ فشارێک لەسەر تۆ نییە. سکان و هاوشێوەکردنەکەت پاشەکەوت دەکرێن، و دەتوانیت هەر کاتێک هەستت بە ئامادەیی کرد بگەڕێیتەوە. زۆربەی نەخۆشەکان پێیان وایە چەند ڕۆژێک بیرکردنەوە دەبێتە هۆی بڕیاردانێکی پڕمتمانەتر.
دەربارەی ڕاستکەرەوەی نادیاری ساگالاین (Sagalign)
ساگالاین سيستەمێکی ڕاستکەرەوەی نادیارە کە لە عێراق لەلایەن 3D Mastersـەوە پەرەی پێدراوە، کە یەکەم تاقیگەی دیجیتاڵیی ددانە لە عێراقدا. ساگالاین کە بە سیستەمێکی چارەسەری تەواو دیجیتاڵیی ددان بنیات نراوە، سکانی دەم و ددان دەم، هاوشێوەسازیی دیجیتاڵی چارەسەر و هەروەها سیستەمی پلاندانانی تایبەت بۆ هەر چارەخوازێک پەیڕەو دەکات، تا چارەسەرەکە لەگەڵ هەر نەخۆشێکدا بە تایبەتی بگونجێنێت.
لە ڕێگەی ئەو چارەسەرەی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دیجیتاڵی پلاندانان دروستکراوە، ساگالاین دەستەبەری قاڵبی ڕاستکەرەوەی نادیار بۆ چارەخوازان لە سەرانسەری عێراقدا بۆ ڕێگەچارەیەکی هاوچەرخ، نەبینراو، و بە ناوخۆیی پەرەپێدراو بۆ ڕاستکردنەوەی زەردەخەنەکانیان دابین دەکات.
ئامادەیت بۆ دیاریکردنی وادەی ڕاوێژکارییەکەت؟
ئێستا کە بە تەواوی دەزانیت چاوەڕوانی چی بکەیت، هیچ شتێک لە نێوان تۆ و وێنەیەکی ڕوون لەوەی زەردەخەنەکەت دەکرێت چۆن دەربکەوێت نەماوەتەوە. پەیوەندی بە تیمی ساگالاینەوە بکه بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکێکی ددانی پەسەندکراوی ساگالاین لە نزیک خۆت. سکانەکە چەند خولەکێک دەخایەنێت، هاوشێوەکردنەکە دەستبەجێیە، و بڕیارەکەش بە تەواوی هی تۆیە.